زانستی پزیشکی (Medical Science)

بۆ یەکەمین جار چارەسەری شەکرە بەشێوەیەکی جیاواز

1 خولەک خوێندنەوە
کۆتا نوێکردنەوە: 28.09.2024
0 بینەر
M
نوسراوە لە لایەن Mhammad Salm — September 28, 2024
بۆ یەکەمین جار چارەسەری شەکرە بەشێوەیەکی جیاواز

✓ پێداچوونەوەی پزیشکی کراوە

پێداچوونەوە کراوە لەلایەن: Mhammad Salm, پسپۆڕی پزیشکی

تایبەتمەندی: زانستی پزیشکی (Medical Science)

بەرواری پێداچوونەوە: 28.09.2024

دوا نوێکردنەوە: 01.07.2026

هەموو ناوەڕۆکەکانمان لەلایەن پزیشکە پسپۆڕەکانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریمانەوە پێداچوونەوە دەکرێن. ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ببینە

بۆ یەکەمین جار چارەسەری شەکرە بەشێوەیەکی جیاواز

بۆ یەکەمینجار لە جیهاندا خانمێک لە ڕێگەی خانەکانی خۆیەوە چارەسەری شەکرەی بۆ دەکرێت

خانمێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکی هەیە، دوای چاندنەوەی خانە بنەڕەتییەکانی خۆی دەستی بە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی سروشتی خۆی کردووە.

ئەم چارەسەرە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیایی multipotent cell reprogramming دامەزراوە کە لەلایەن "شینیا یامانکا"کە لێکۆڵەرێکی ژاپۆنییە و چەندین توێژینەوەی لەسەر خانەی لەش کردووە براوەی خەڵاتی نۆبڵە، ئەم لێکۆڵەرە بەر لە ٢٠ پەرەی بەم بنەما تەکنەلۆژیەداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکان لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بۆ ئەم خانمە سوودیان لە گەردی بچووک وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەرەنجامێکی باشی هەبێت، لە ئەنجامدا جەستە بتوانێت دووبارە بە شێوەیەکی سروشتی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێت، ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا ئاسای بکاتەوە.

هەر لە بڵاوکراوەکەی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا هاتووە، خانەکان لە ماسولکەی سکی خانمەکەدا چێنراوە لە دواتریشدا بە بەردەوامی نەخۆشەکە لە ژێرچاودێری پزیشکدا ماوەتەوە.

لە کۆتایشدا دەرەنجامی پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە، پزیشکان ئومێد بەخشن بۆ ئەم چارەسەرە و لەو بڕاوایەدان کە دەتوانرێت لە داهاتوودا بۆ کەسانی دیکەش کە هەمان نەخۆشیان هەیە سوود لەم چارەسەرە وەربگیردرێت.

تاگە پەیوەندیدارەکان
MedicalInfo

یارمەتیمان بدە بۆ باشترکردنی ناوەڕۆکەکانمان

ئاگاداری پزیشکی گرنگ

ئەم بابەتە تەنها بۆ مەبەستی زانیاری و پەروەردەییە. بە هیچ شێوەیەک نابێت وەک جێگرەوەی ڕاوێژی، دەستنیشانکردن، یان چارەسەری پزیشکی کارپێکراو لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە سەیر بکرێت. هەمیشە داوای ڕاوێژی پزیشکەکەت بکە پێش گۆڕینی هەر شێوازێکی چارەسەر.